نامه‌یه‌ک بۆ دایکم
هێمن ره‌ئووف

دایه‌گیان گه‌ر تۆ بفه‌رمووی ئه‌م به‌هاره‌ دێمه‌وه‌ لات
ئه‌بم به‌خۆڵی به‌رده‌رگات ئه‌بم به‌ په‌رژینی باڵات

گه‌ر بفه‌رمووی له‌باوه‌شت کوڕنوش بۆپیرۆزیت ده‌به‌م
ئاره‌زووکه‌یت وه‌ک مناڵی له‌به‌رده‌متا یاری ده‌که‌م

دایه‌ بمبه‌خشه‌ به‌هه‌ستت به‌ سۆزو نه‌رمونیانیت
گه‌ربۆ دواجار وون بووم له‌تۆ ببم به‌قوربانی جوانیت

ئه‌ی دڵه‌که‌م لێم ببووره‌ گه‌ر دڵی تۆم ئێشاندبێ
لێم ببووره‌ گه‌ر چرکه‌یه‌ک خه‌نده‌م له‌تۆ تۆراندبێ

دڵنیابه‌ ئێستا سوێندم چاوی تۆیه‌ ناوی تۆیه'
ئێستا وێردی سه‌ر زمانم یاد و بیره‌وه‌ری تۆیه

دایه‌ ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی گه‌وره‌یی ئه‌ستێره‌یه‌ک بێت
تۆ ئاسمانی له‌ ئامێزتا جێی هه‌زار ئه‌ستێره‌ ده‌بێت