ڕۆژی خۆشی
ڕۆژی جێژن وخۆشیه تێپه‌ر بوو ڕۆژی ده‌رد و خه‌م
هات شنه‌ی ڕه‌حمـه‌ت به جارێک ڕای‌رفاند و بردی
دێ له هه‌رلاێیکی قاقای پێکــــــــه‌نینی کـــــیژ و کــــــوڕ
دێ له هه‌ر سووچێکی نه‌غمه‌ی ساز و تار و زیل و به‌م
گه‌رچی زستانه به‌فر دای‌پۆشی ئه‌وڕۆ گشت وڵات
خاکی پاکی ئێمــــه خه‌مڵیوه وه‌کوو باخـــی ئیره‌م
جێژنی ئیستقلالی کوردستانه ، ڕۆژی شادیه
جێژنه پیرۆزه له لاوی هاووڵاتی خۆم ده‌کـه‌م
نۆجوانان ! ده‌ی به‌قوربانتان ده‌بم کاری بکــــــه‌ن
بۆ ته‌ره‌قی کورد و بۆ پاراستنی خـاک و عــه‌لـــه‌م
بۆ نه‌جاتی نیشتمانی خۆشه‌ویست کــارێ بکــه‌ن
زوو ده‌ری بێنن له چنگی دوژمن و ده‌ستی سته‌م
هه‌ر که‌ســـــــێ بۆلای نیشتمـــــــــانی ئــــــێوه بێ
بیکووژن ، وردی بکه‌ن ، بینێرنه موڵکی عه‌ده‌م
لاوه‌کان ! دڵپاکه‌کان ! چالاکه‌کان ! پێشمه‌رگه‌کان !
ئێوه شــــــــیری لێ بسوون و ئێمه پڕ ده‌ینه قه‌ڵــــه‌م
هه‌ر به یه‌ك گرتن له ده‌ست بێگانه دێرینه ده‌رێ
خاکی پاکی کورده‌واری ، نایه‌ڵـین بۆ که‌س ئه‌له‌م
جێژنه پیرۆزه ده‌که‌م لێت و ده‌ڵێم خۆش بی ، بژی
ئه‌ی سه‌رۆک کۆماری کورد وپیاوی ئازا وموحته‌ره‌م
تۆم به خوا ئه‌سپارد و ئه‌سپاردم به تۆ ئه‌ی ( پێشه‌وا)
میله‌تی دڵپاک و چاک و نیشـــــــــتمانه جوانـــــه‌کـــــــه‌م
هێمن مه‌هاباد ـــــ ڕێبه‌ندانی 1945
میوانان و ئه‌ندامانی به‌ڕێز
دووی رێبه‌ندان سالیادی ڕاگه‌یاندنی کۆماری کوردستان له مه‌هاباد و یادی دامه زرێنه‌رانی سه‌ربه‌رزی که به مه‌زنی و باوه‌ڕی ته‌واوه وه سه‌ریان له گه‌ڵ دانا و ڕێگای و بڕوای ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستانیان به نه‌ته‌وه‌ی خۆیان نیشان دا، له گه‌لی کورد به‌گشتی و له ئێوه‌ی هێژا که له‌م یاده پیرۆز و نه‌ته‌وه‌ییه‌دا به‌شدارن پیرۆز ده‌که‌ین .
هه‌ر چه‌ند ته‌مه‌نی کۆماری کوردستان که‌متر له ساڵێک وسنووری ده‌سته‌ڵاتی ته‌نها چه‌ند ناوچه‌یکی کوردستانی ده‌گرته‌وه، به‌ڵام پشکووتنی هیوای رزگاری و سه‌ربه‌ستی تێکرای کوردستان لێ که‌وته‌وه. به ده‌ستی پێشه‌وای زانای کورد و بڕوای پته‌و و ئاواتی به‌رزی هاو ڕێیانی، خه‌باتکارانی عه‌وداڵی ئازادی کوردستان، له هه‌ر چوار ده‌وری نیشتمان لێی ئاڵان وناڕوایی سنووره ده‌ستکرده‌کانیان له داگیرکه‌رانی کوردستان ئاشکرا کرد و هانی‌دان تا به هه‌ر قیمه‌تێک له باری به‌رن، به‌داخه‌وه لاوازی یه‌ک بوونی کوردان و خه‌یانه‌تی هاو په‌یمانه به ناو سوسیالیسته‌که‌ی و به گشتی بار و دۆخی ئه‌و کاتی کوردستان و جیهان یارمه‌تی ده‌ر بوون بۆ کۆتایی پێهێنانی ته‌مه‌نی پڕ شانازی و ته‌جربه‌ی پیرۆزی کۆماری کۆردستان وپێشه‌وا و کۆمه‌ڵێک له ئازادی خوازانی وڵات بوونه قوربانی ئاواتی به‌رز و ڕه‌وای سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.
ڕاگه‌یاندنی کۆماری کوردستان، جگه له هاتنه ئارای ئازادی کوردستان به هه‌موو ده‌سکه‌وته پیرۆزه‌کانیه‌وه، له‌و مه‌ودا که‌مه‌دا،که به ده‌ست دامه‌زرێنه‌رانی خۆنه‌ویست ونیشتمان خۆشه‌ویستیه‌وه هاته دی، به‌رده‌وامه و هه‌ناسه‌ی ئه‌و خۆشیه به شه‌کاندنه‌وه‌ی هه‌مان ئاڵای کؤمار ، له باشووری کۆردستاندا، له هه‌ناوی گه‌لی کورد و نیشتمانه جوانه‌که‌یدا له هاتوو و چۆ و ژیان وژیانه‌وه‌دایه و دڵی کوردی پێخۆشه و به‌رپرسایه‌تی رزگاری نیشتمانمان دوای کۆمار ده‌خاته ئه‌ستۆی هه‌ر تاکێکی کورد. ئه‌مه‌ش پێشبینی قازی مه‌زنه ڕێک له‌و کاته‌یدا به دیلی به گژ جه‌لادانیا ده‌چووه‌وه و له سه‌ر ئێمه‌ی نه‌وه‌ی دوای خوی بۆ درێژه‌ی ڕێگای پرشنگداری که دۆژمنی لێ تۆقیوه ، حسابی کردبوو .
بۆیه بزانین یان نه‌زانین مل که‌چ وێستان به داگیر کراوه‌یی وڵاتمان و ناته‌بایی و یه‌ک نه‌گرتنمان له پێناو سه‌رفه‌رازی کورد و ڕزگاری کوردستان، دڵی دشمنان خۆش و داگیر کردنیان به‌رده‌وام و ئازادی و سه‌ربه‌ستی کوردستانیش به هه‌ر بیانوو یان پاساو هێنانه‌وه‌یه‌کی به ڕوواڵه‌ت رامیاری و تاکتیکی ، دوا ده‌خات و کۆیلایه‌تیمان درێژتر، دوور خستنه‌وه‌مان له یه‌کتر زێده‌تر و چه‌ن به‌ره‌کیشمان زۆر و زۆرتر ده‌کات و هێزه‌کانمان که ده‌بێ.. پێکه‌وه بۆ سه‌ربه‌ستی و حه‌سانه‌وه‌مان یه‌ک بخرێ و هێمنایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی پێ بپاڕیزرێ، به ده‌ست خۆمان، دژ به یه‌ک و بۆ لاوازی یه‌ک به‌کار ده‌برێن و به‌م شێوه‌یه بێ ئه‌وه‌ی داگیر که‌ر بیر له میکانیسمی قات و قڕی و تێکشکانی شۆڕش و هه‌وڵه‌کانمان بۆ ئازادی بکاته‌وه، بۆ خۆمان وبه ده‌ستی خۆمان میکانیسمی نه‌مان و بێ ئومێدیمان له به‌رژه‌وه‌ندی دوشمنانمان وه گه‌ڕ ده‌خه‌ین. چی هه‌یه له‌مه خۆشتر بۆ نه‌یارانمان؟ ئایا مێژووی تێکشکان و قوربانی بوونی کۆماری کوردستان بیره‌وه‌ری وه‌های نییه؟ وئایا دوا ئامۆژگاری سه‌روک کۆماری کورد له دوا چرکه‌کانی پێش له سێداره درانی ئه‌و داوایه له ئێمه ناکات بۆ دوا ڕۆژی روون؟
ئایا هه‌ر کام له ئێمه له ئاست ئه‌م ئه‌رکه هه‌ستیاره‌دا له کوێن و به‌رانبه‌ر ئه‌و به‌رپرسایه‌تیه گرنگه چیمان کردووه و ده‌بێ، له‌مه‌و پاش چ بکه‌ین؟ ئایا کاتی هه‌لدانی بانگی ئازادی یه‌کجاری کورد نه‌هاتووه؟ یان ئێمه به‌به‌شداری وچه‌پله لێدان بۆ ئه‌م یان ئه‌و لای چه‌ند به‌ره‌کی وقریواندن بۆ ئه‌م یان ئه‌وی دووبه‌ره‌کی ئاگری له ناوچوونی کوردستان و شایی داگیرکه‌رمان ساز نه کردووه؟
یادی 2 ی ڕێبه‌ندان پیرۆز و هه‌ر شه‌کاوه بێت ئاڵای کوردستان یادگاری مه‌زنی پێشه‌وای نه‌مر و دامه‌زرێنه‌رانی کۆماری کۆردستان .
سڵاو و کرنۆش بۆ گیانی پاکی سه‌رجه‌م گیانبه‌خت که‌رانی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
هه‌ر بژین ڕێبوارانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان له چنگ داگیر که‌رانی کوردستان
کۆمه‌ڵه‌ی کولتووری کورد له یۆڤیک و تووتن نوروێژ

19.01.2008